سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى سه‌رنجى به دانوستاندنى ئیستانبۆڵ كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى ده‌دات و ده‌ڵێ، "نه‌گه‌شبین و نه ره‌شبینین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و دانوستاندنه داوه كه بڕیاره رۆژى هه‌ینى داهاتوو به چاودێرى توركیا له ئیستانبۆڵ به‌ڕێوه بچێت، دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ستێكى ئه‌وتۆیان نییه "نه گه‌شبین و نه ره‌شبینن". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئێران هه‌رگیز دانوستاندن له‌سه‌ر تواناى به‌رگریى خۆى ناكات، كه پرۆگرامى مووشه‌كى بالیستیش ره‌گه‌زێكى سه‌ره‌كییه له‌و توانایه.
مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆكى ئێران ئه‌مڕۆ راى گه‌یاند، ره‌زامه‌ندیى داوه و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن بێت و دوور بێت له هه‌ڕه‌شه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى له ئێران كردووه، له حاڵه‌تێكدا كه ئه‌و وڵاته گفتوگۆیه‌كى "باش" له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كات.


وەڵام بدەوه