Kurdistan Press - هەسەدە هاتە دەنگ لەسەر هێزەکانی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ هەسەدە هاتە دەنگ لەسەر هێزەکانی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەسەدە هاتە دەنگ لەسەر هێزەکانی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) وردەکاریی نوێی لەبارەی هاتنی ئەندامانی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی کاتی سوریا بۆ حەسەکەو قامیشلۆ ئاشکراکرد

 فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە) ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا، ئەمڕۆ دەستەیەکی سەرەتایی حکومەتی کاتیی سوریا کە لە 100  بۆ 125  ئەندام پێکهاتوون، بە 15  ئۆتۆمبێلەوە هاتنە  ناو شاری حەسەکە، بڕیاریشە سبەینێ گرووپێکی دیکە بە هەمان قەبارە بچنە ناو شاری قامیشلۆ.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو هێزانە، فەرهاد شامی ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو کەسانەی هاتوونەتە ناوچەکە خەڵکی پارێزگای (دەرعا)ن، ئەمەش وەک مەرجێکی سەرەکیی هەسەدە لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەدا جێگیر کراوە.

لەبارەی شوێنی جێگیربوون و شێوازی کارکردنیان، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕوونی کردەوە: "ئەو هێزانە لە سێ بۆ چوار شوێنی دیاریکراوی ناو سەنتەری شاری حەسەکە جێگیر دەبن. ئامادەبوونیان تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی و دیاریکراو دەبێت، هەروەها لە ژێر چاودێری و بە یاوەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی کورد) ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن."

فەرهاد شامی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەرکی ئەم هێزانە سنووردارە و تەنها بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی "یەکگرتنەوە"یە، هەر کاتێکیش ئەرکەکانیان کۆتایی هات، ناوچەکە بەجێدەهێڵن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا