فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکان لە قەزای "نەبتییە" لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی لوبنان، هێرشەکە ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج لە کاتی بۆردومانەکەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە و کەسێکی دیکەش برینداربوە
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماری قوربانییەکانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەهۆی توندیی تەقینەوەکە، زیانی ماددی بەر چەند خانو و موڵکێکی هاوڵاتیان لە نزیک شوێنی هێرشەکە کەوتوە.


وەڵام بدەوه