ئێران قەوماندی، لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی یەکێتی ئەوروپا دەزانێت. پهرلهمانی ئێران سوپای وڵاتانی ئهوروپای خسته لیستی تیرۆرهوه و محەمەد باقر قالیباف، سهرۆكی پهرلهمانیش وتی، لێكهوتهی بڕیارهكه له ئهستۆی یهكێتی ئهوروپایه.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان
لە بەرامبەر هەنگاوەکەی یەکێتیی ئەورووپا پەرلەمانی ئێران بەپێی مادەی حەوتەمی یاسای "بەرپەرچدانەوە"، سوپای وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا وەکو "گرووپی تیرۆریستی" ددناسێنێت و "لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی یەکێتیی ئەورووپا دەبێت."
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئێران وەک دەربڕینی پاڵپشتی بۆ سوپای وڵاتەکەیان، بە جلوبەرگی فەرمیی سوپای پاسدارانەوە بەشداری دانیشتنەکە بوون.


وەڵام بدەوه