Kurdistan Press - فڕۆکەی جەنگی گەیشتنە ناوچەکە فڕۆکەی جەنگی گەیشتنە ناوچەکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکەی جەنگی گەیشتنە ناوچەکە

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ئەمڕۆ هەینی ڕای گەیاند كۆمەڵێك  فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی بنکەیەک لە قەتەر دەکەن، ئەوەش لە دوای پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە دا ئەو كۆمەڵە فڕۆكە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی گرەنتی بەرگریی نێوان شانشینی یەکگرتوو و قەتەر، بۆ مەبەستی بەرگری لە ناوچەی کەنداو بڵاو بووەتەوە.

بەپێی میدیا جیهانییەکان، ئەو هێزە سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانەیە و بریتییە لە "سربی 12"، کە یەکەیەکی هاوبەشی بەریتانی - قەتەرییە و فڕۆکەی جۆری "تایفۆن" بەکار دەهێنێت.

قەتەر بە یەکێک لە دیارترین هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دادەنرێت و میوانداریی بوونێکی سەربازیی فراوانی ئەمەریکا دەکات لە بنکەی ئاسمانیی عەدید. دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆمبهاوێژەکانی ئەمەریکا لە جۆری B-2 بۆردمانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کرد، تاران بە هێرشی مووشەکی وەڵامی دایەوە و بنکەی عەدیدی کردە ئامانج.

هەروەها بنکەکە بوونی سەربازیی بەریتانیای تێدایە لە ڕێی گرووپی ئاسمانیی گەڕۆکی 83، ئەوەش لە چوارچێوەی هاوکاریی بەرگریی نێوان هەردوو وڵات.

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو دامەزراندنی "شانەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرگریی ئاسمانیی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ـی لە ناو بنکەی ئاسمانیی عەدید ڕاگەیاند، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی تەواوکاری و هاوئاهەنگی لە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه