هه‌فته‌ى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، بڕیارى هێرشكردنه سه‌ر ئێرانى راگرتووه، چونكه ئێران 800 بڕیارى له سێداره‌دانى راگرتووه، ئه‌مڕۆ داواكارى گشتى ئێران وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌ى داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ته‌واوى قسه‌كه‌ى تره‌مپ درۆیه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، محه‌مه‌د مه‌وحیدى سه‌رۆكى داواكارى گشتى ئێران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گوایه رێگرى كردووه له له‌سێداره‌دانى 800 كه‌س له ئێران ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌كى درۆیه و هیچ بنه‌مایه‌كى راستى نییه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ئه‌و بڕیارانه‌ى بۆ له‌سێدارده‌دان ده‌رچووه، سه‌رۆكى داواكارى گشتى ده‌ڵێ، "ئه‌و ژماره‌یه راست نییه" دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران بڕیار له وڵاتانى بیانى وه‌رناگرێت بۆیه لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ به "نالۆجیكى" وه‌سف ده‌كات.
15 ئه‌م مانگه كاتێك چاوه‌ڕوانى له تره‌مپ ده‌كات بڕیارى كرده‌ى سه‌ربازى دژ به ئێران بدات، تره‌مپ لێدوانى دا و گوتى، "سوپاسى ئێران ده‌كه‌م كه بڕیارى له‌سێداره‌دانى 800 كه‌سى راگرتووه".


وەڵام بدەوه