دەقی راگەیێندراەکەی وەزارەتی بەرگریی سووریا
وەزارەتی بەرگری
راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی
ئامادەیی تەواوی خۆمان رادەگەیەنین بۆ وەرگرتنی کەمپی هۆڵ و تەواوی زیندانەکانی "داعش" لە ناوچەکەدا، و جەخت دەکەینەوە کە لەپێشینەی کارەکانمان بەرەنگاربوونەوەی داعشە. هەروەها رەتیدەکەینەوە دۆسیەی زیندانییەکان وەک بارمتە یان کارتی فشاری سیاسی لەلایەن سەرکردایەتی "هەسەدە"وە بەکاربهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری.
داوا لە سەرکردایەتی "هەسەدە" دەکەین پابەندبێت بە بەڵێنەکانی و رێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەم بە شێوەیەکی بەپەلە جێبەجێ بکات.
جەخت لەسەر پابەندیی رەهای خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی خەڵکە کوردەکەمان و پاراستنی ئاسایشیان، و دووبارە بەڵێن دەدەین کە هێزەکانمان ناچنە ناو گوند و شارۆچکە کوردییەکان؛ چونکە سوپا قەڵغانێکە بۆ هەموو سووریاییەکان و ئامانجی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوە حکومییەکانە.


وەڵام بدەوه