دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی‌و ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك‌و ئاماده‌كاریی بۆ پاراستنی خاكی ڕۆژئاوا، هونه‌رمه‌ندان‌و ڕۆشنبیرانی كانتۆنی جه‌زیره، چه‌كیان هه‌ڵگرت‌و ڕایانگه‌یاند، "له‌پاڵ هه‌سه‌ده پارێزگاریی له‌خاكی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین".
بزوتنەوەی هیلال زێڕین لەقامیشلۆو دانیشتوانی گوندی زوهەیریە شارۆچكه‌ی دێریکی ڕۆژئاوای كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەپاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لەبەرامبەر هێرشی چه‌كداره‌كانی سوریا ڕاگەیاند.
بزوتنه‌وه‌ی هیلال زێڕین پێكهاتون له‌ڕۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب‌و كورد‌و پێكهاته‌كانی دیكه له‌ڕۆژئاوای كوردستان‌و له‌بانگه‌وازیه‌كدا، وه‌ڵامی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا‌و مه‌زڵوم عه‌بدی دایه‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی هیلال زێڕین لەکانتۆنی جەزیرەو شاری قامیشلۆ لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئه‌وپه‌ڕی پاڵپشتی خۆمان بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك‌و وه‌ستان له‌پشت هه‌سه‌ده ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و پشتیوانی لەخه‌باتی شەڕڤانان ده‌كه‌ین بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە".
بزوتنەوەکە بۆ شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده جه‌ختده‌كاته‌وه، "بەڵێنده‌ده‌ین پشتیوانی‌تان بکه‌ین‌و شوێن پێتان بكه‌ین‌و هه‌ڵگری خه‌باتی ئه‌و شه‌هیدانه بین کە گیانی خۆیان لەپێناو نیشتماندا بەختکرد".
هاوكات دانیشتوانی گوندی زوهەیریە کە بەشێکە لەگوندەکانی بێراو لەشارۆچكه‌ی دێریک لەناوچەی جه‌زیرە، كۆبونه‌وه‌ی گشتیان ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێن، "لەدژی په‌لاماری چه‌كداره‌كانی سوریا بۆسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەکمان هەڵگرتوه".
ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندوه، هه‌موو گوندنیشنانی ناوچه‌كه ئاماده‌ن بۆ چه‌ك هه‌ڵگرتن‌و وه‌ستانه‌وه دژی تاریكپه‌رستان‌و چه‌كداره‌كانی سوریا.
له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، "له‌گه‌ڵ بەرخۆدانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ده‌وه‌ستین‌و ڕێگەنادەین هیچ پیلانێکی دوژمن، پێشێلی کەرامەتی ئێمە بکات".


وەڵام بدەوه