هەسەدە هەواڵی چەكدارانی حكوومەتی كاتیی سووریای بەدرۆ خستەوە كە باس لە چوونە ناوەوەی چەكدارانی سەر بە گرووپەكانی دیمەشق بۆ ناو شاری تەبقە دەكەن.
بەگوێرەی گرووپەكانی هەسەدە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، تەواوی شەڕڤانانیان لە پێگە و سەنگەرەكانی خۆیاندا جێگیرن و هیچ گۆڕانكارییەك لە نەخشەی مەیدانیی ناوچەكەدا ڕووی نەداوە.
ئەوان دەڵێن، هێزەكانیان بە سەركەوتوویی پرۆسەیەكی كێوماڵكردنی فراوانیان لە شاری مەنسوورە ئەنجام داوە، ناوچەكەیان لە بوونی هەر جۆرە شانەیەكی تێكدەر پاك كردووەتەوە كە ویستبێتیان ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان بخەنە مەترسییەوە.


وەڵام بدەوه