Kurdistan Press - زەنگی شەڕ لێدرا زەنگی شەڕ لێدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی شەڕ لێدرا

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کرد و تێیدا کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی و دەستپێکردنی ڕێکاری سەربازیی نوێی ڕاگەیاند

سوپای سووریا ئاماژەی بەوە کردوە، ڕێڕەوێکی مرۆیی لە گوندی حومەیمە دەکرێتەوە. ئەم ڕێڕەوە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکیی نێوان شاری دێر حافیر و شاری حەلەبە، تاوەکو مەدەنییەکان بتوانن لەو ناوچانە بچنە دەرەوە  

لە ڕاگەیەندراوەکەدا   هاتووە:  پێویستە هاوڵاتییان بە زوترین کات لە هەمو بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە  دور بکەونەوە

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا جەختی کردوەتەوە کە هێزەکانیان دەست دەکەن بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی سەربازی بە مەبەستی لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەک کە زیان بە ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتییان دەگەیەنێت

ئەم بڕیارەی سوپای سووریا لە کاتێکدایە کە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب و دەوروبەری دێر حافیر و مەسکەنە، ڕوبەڕووی گرژییەکی سەربازیی توند بونەتەوە  و کەمێک پیش ئێستاش  ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریی دا لە توندبونەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەکانی دێر حافیر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین و ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ فرۆکەکانی تورکیاو گروپەچەکدارەکانی دیمەشق چەندین هیرشیان ئەنجامداوەو شوێنی مەدەنیان کردوەتە ئامانج

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه