كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریی له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، لقی ئه‌ڵمانیا، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كردووه و له نامه‌كه‌دا داوا ده‌كات كه سه‌ردانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌كه له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ر شه‌رع ئاراسته‌ی داواكاریی گشتی كراوه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتیی سووریا ده‌ستگیر بكرێت.
ئه‌و داوایه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی دیمه‌شق، هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه و شێخ مه‌قسوود كه دوو گه‌ڕه‌كی كوردانن له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو داگیر كرد و خه‌ڵكێكی زۆریشیان شه‌هید كرد.


وەڵام بدەوه