Kurdistan Press - بریارێکی تووند دژی ئێران دەرکرا بریارێکی تووند دژی ئێران دەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریارێکی تووند دژی ئێران دەرکرا

ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ڕایگەیاند، بڕیار دراوە ڕێگری لە دیپلۆماتکارانی ئێران بکرێت بچنە ناو پەرلەمانی ئەورووپاوە. ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو "سەرکوتکارییە دڕندانەیەی ڕژێمی تاران بەرامبەر بەو خۆپیشاندەرانە ئەنجامی دەدات کە داوای کۆتاییهێنان بە نیو سەدە لە دیکتاتۆری دەکەن.

مێتسۆلا لە نامەیەکدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کردووە کە قەدەغەکردنەکە هەموو باڵەخانەکانی پەرلەمان لە برۆکسل و ستراسبۆرگ (کە گفتوگۆ سەرەکییەکانی لێ بەڕێوەدەچێت) و سکرتارییەتی گشتی لە لۆکسمبۆرگ دەگرێتەوە.

ئەمەش بەو مانایەیە کە هەر کەسێک پاسپۆرتی ئێرانیی پێ بێت، لە کاتی چوونە ژوورەوە پشکنینی وردی بۆ دەکرێت و هەر کەسێکیش دەربکەوێت کە بۆ ڕژێم کار دەکات، دەستبەجێ ڕێگری لێ دەکرێت بچێتە ژوورەوە.

مێتسۆلا لە نامەکەیدا کە ماڵپەڕی (پۆلیتیکۆ) بینیویەتی، نووسیویەتی: "گەلی ئێران دەتوانن بەردەوام پشت بەم پەرلەمانە ببەستن بۆ پشتگیری، هاوسۆزی و کارکردن."

لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە باڵیۆزی چوار وڵاتی ئەورووپیی بانگهێشت کردووە بەهۆی پشتگیریکردنیان لە خۆپیشاندانەکان. دەسەڵاتدارانی ئێران باڵوێز و کاربەڕێکەرانی هەریەکە لە (ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و بەریتانیا)یان لە تاران بانگهێشت کرد و ناڕەزایەتییان بەرامبەر پشتگیریی ئەو وڵاتانە بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە کە "باڵوێزە ئەورووپییەکان بانگهشت کراون."

ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوە هات کە یەکێتیی ئەورووپا نیازی خۆی بۆ سەپاندنی "سزای نوێ" بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند، بەڵام جەختی کردەوە کە گۆڕینی ڕژێمی ئێران بەشێک نییە لە سیاسەتەکانیان.

ئەنوەر ئەلعەنونی، گوتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتییەکە گوتی: "ئێمە ئامادەین بۆ پێشنیارکردنی سزای نوێ و توندتر بەهۆی سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندەران."

هەروەها کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد گوێ لە داواکارییەکانی گەل بگرن و ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکەن کە داوای مافەکانی خۆیان کردووە. کۆمیسیۆنەکە بۆ کەناڵی (العربية/الحدث) ڕایگەیاند کە "گۆڕینی ڕژێم لە ئێران بەشێک نییە لە سیاسەتمان"، بەڵام پشتگیری لەوە دەکەن کە گەلی ئێران خۆیان نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن.

لەلایەکی ترەوە، ئیڤێت کووپەر، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بە عەباس عەرەقچی، هاوتا ئێرانییەکەی ڕاگەیاندووە کە دەبێت حکوومەتەکەی دەستبەجێ کۆتایی بە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بهێنێت. کووپەر لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا نووسیویەتی: "کوشتن و سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لە ئێران کارێکی تۆقێنەرە." ئاماژەی بەوەش کرد کە بە عەرەقچیی گوتووە دەبێت حکوومەتی ئێران دەستبەجێ توندوتیژی ڕابگرێت و پارێزگاری لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان بکات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه