دوای ئەوەی پێشتر وەک یەکێک لە شەهیدانی بەرخودانی حەلەب ناسێندرا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسوود ڕایانگەیاند فەرماندە "ئازاد حەلەب" زیندووە و بە برینداری گەیشتووەتە شوێنێکی پارێزراو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی شێخ مەقسوود: "بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکەینەوە، هەڤاڵمان ئازاد حەلەب شەهید نەبووە. سەرەڕای هەموو هەوڵەکان پێشتر بێسەروشوێن بوو، بەڵام ئێستا دڵنیا بووینەوە کە بە برینداری گەیشتووەتە شوێنێکی ئارام."
ئازاد حەلەب (وەداح سەلاح بیلال) یەکێک بوو لەو دوو سەرکردە باڵایەی ئاسایش کە دوێنێ بە فەرمی ناوی وەک "شەهید" بڵاوکرایەوە.


وەڵام بدەوه