Kurdistan Press - ئینتەرنێت بە تەواوی ڕاگیرا ئینتەرنێت بە تەواوی ڕاگیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئینتەرنێت بە تەواوی ڕاگیرا

بە فەرمانی فەرماندەیی فەزای ئەلیکترۆنیی ئێران، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە تەواوی ڕاگیراوە، تەنانەت ماڵپەڕەکانی حکوومەتی ئێرانیش لە ئینتەرنێت دابڕاون. هەموو ئەپڵیکەیشن، ماڵپەڕ یان خزمەتگوزارییەک لە ئێراندا هەیە، لە ئێستادا کار ناکات، به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك: "ئامانج لێی پچڕاندنی پەیوەندییە لە نێوان هاندەرانی ئاژاوە و ئەو لایەنانەی لە دەرەوە پاڵپشتییان دەکەن".
هاوكات هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، هێڵەکانی تەلەفۆنیش وەکو بەشێک لە ڕێکارەکان ڕاگیران.
پێشتر موحسین حاجی میرزایی، بەڕێوەبەری نووسینگەی مەسعود پزیشکیان،  سەرکۆماری ئێران، ڕایگەیاندبوو کە خزمەتگوزاری "ئینتەرنێتی سپی" بۆ هەمووان ڕاده‌گیرێت، تەنانەت بۆ ئەندامانی حکوومەتیش.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێت بابەتی لابردنی فیلتەر لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بخرێتەڕوو، ڕوونی کردەوە: "ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوە نییە. مەسەلەکە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای سیبەرنییەوە هەیە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه