ئەمڕۆ پێنجشەم عەمید نۆزەر نیعمەتی جێگری فەرماندەی هێزە زەوینییەكانی سوپای ئێران گوتی، تەكنیكە نوێكان رۆڵێكی سەرەكی لە پێكهاتەی هێزەكان دەبینن، لە شەڕەكانی داهاتووش هەمان رۆڵیان دەبێت، بەكارهێنانی تەكنیكە نوێكان لە هەردوو بواری بەرگری و ئۆپراسیۆنی نوێ نییە، ئەو باسی گرنگیی تەكنیكە نوێكان و ژیریی دەستكردی بۆ سوپای وڵاتەكەی كرد.
وەك ئاژانسی "میهر" گواستییەوە، گرنگییەكی زۆر بە ئامرازەكانی شەڕ و بەرزكردنەوەی تواناكانیان دەدەین، ئامانجی ئێمە دروستكردنی حاڵەت و توانای بەرپەرچدانەوەیە، چونكە خۆمان بۆ شەڕ ئامادە ناكەین، بەڵكو بۆ رێگرتنە لە شەڕ و بەرپەرچدانەوەیەتی، خۆمان ئامادە دەكەین و مەشق دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین لە كاتی پێویست بەرگری لە بەهاكانمان بكەین، بۆیە ستراتیجیەتی ئێمە لە ئێران بەرگرییە و دەستپێشخەریی هێرشكردن ناكەین، هاوكات بەهیچ شێوەیەك هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ نادەین.


وەڵام بدەوه