Kurdistan Press - سەرۆک کۆماری ئێران یاخی بوو لە حکومەتی ئێران سەرۆک کۆماری ئێران یاخی بوو لە حکومەتی ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک کۆماری ئێران یاخی بوو لە حکومەتی ئێران

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، خەڵکی ئەو وڵاتە لە شێوازی کارکردنی حکومەت رازی نین و ئەو ئامادە نییە بچێتە بەرەی بەرامبەر خەڵک

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئێوارەی پێنجشەممە، 04-12-2025 لە کۆبوونەوە لەگەڵ چالاکڤانانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی پارێزگای کۆهگیلویە و بویرئەحمەد لە شاری یاسوج باسی کێشە و گرفتەکانی ئەو وڵاتەی کرد و گوتی، "کێشەی سەرەکیی ئێستای ئێران ئەوەیە کە خەڵک لە شێوازی کارکردنی حکومەت و داودەزگا حکومی و ئیدارییەکان رازی نین" و یەکەم کاری بنەڕەتیی ئەوان دەبێ ئەوە بێت بە کۆمەڵێک چاکسازی، حکومەت بچووک و کارا بکەن.

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بۆ کاراکردن و بچووککردنەوەی حکومەت رێگری و کۆسپیان لە بەردەم دایە، بەڵام ئەو سوورە لەسەر کردنی ئەو کارە، چونکە پێیوایە بە قازانجی خەڵکە و دادپەروەری و رەزامەندی خەڵکی لێدەکەوێتەوە.

پزیشکیان هەروەها گوتی، "گۆڕانکاری و چاکسازیی بنەڕەتی بە ساڵێک و دوو ساڵ ناکرێت و رەنگە چەند دەیە درێژە بکێشێت، بەڵام دەبێ لە خاڵێکەوە دەست بە گۆڕانکاری بکرێت."

سەرۆککۆماری ئێران دەشڵێت، تاوەکو ئەو جێگەیەی بتوانێت هەوڵ بۆ دروستکردن و بووژاندنەوەی ئێران و باشکردنی دۆخی ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتە دەدات، بەڵام کەسێک نییە کە بکەوێتە بەرەی بەرامبەر خەڵک. 

پزیشکیان گوتی، ئەو بۆ ئەوە نەبووەتە سەرۆککۆماری ئێران تاوەکو ستەم لە خەڵک بکات و ئەگەر لە شوێنێک کارێکی هەڵەیان کرد، ئامادەن چاکی بکەنەوە و سوود لە سەرنجی شارەزایان و ئەزموونی نێودەوڵەتیش وەربگرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه