Kurdistan Press - ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی ئێران ئامادە دەکات ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی ئێران ئامادە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی ئێران ئامادە دەکات

ئیسرائیل لە شەڕ لە دژی ئێران و بەرەی موقاوەمەت بەردەوامە، راپۆرتەكانی هەواڵ ئاماژە دەكەن كە قۆناغێكی تری شەڕ بەڕێگاوەیە و تەنیا كاتەكەی دیار نییە، ئەگەری زۆرە شەڕەكە لە لبنان بێت و ئێرانیش بگرێتەوە، بۆیە ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی بەرانبەر و پێشوەختەی ئێران ئامادە دەكات.

وەك رۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی باسی كرد، بەپێی خەمڵاندنە تەناهییەكانی ئیسرائیل، ئەوجارە تاران تەنیا هێرش ناكاتە سەر دامەزراوە سەربازییەكان، بەڵكو هەوڵی كوشتنی زانا و ئەندازیار و شارەزا سەربازییەكانی ئیسرائیل دەدات كە لە پیشەسازی سەربازی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە كار دەكەن، وەك بەڕێوەبەرانی سیستمی گومەزی ئاسنین. 

لەوەتی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 13ی حوزەیرانی رابردوو، هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل دەستی بە رێوشوێنی توندی پاراستن بردووە، نەك تەنیا بۆ پاراستنی كەسایەتییە باڵاكانی سوپا، بەڵكو ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی و ئەفسەر دەگرێتەوە، بەشێوەیەك هەر گەشتێك ئەو كەسایەتیانە بۆ دەرەوەی ئیسرائیل ئەنجامی بدەن، ئەگەر كەسیش بێت، بەپەلە هەڵسەنگاندنی تەناهی و رێوشوێنەكانی چاودێریكردنی بۆ دەكرێت.

لە ماوەی رابردوو راپۆرتێكی ئیسرائیلی ئاماژەی بۆ هەوڵەكانی ئێران كرد بۆ سیخوڕیكردن لە رێگەی بەرنامەكانی ئینتەرنێتەوە بەسەر دامەزراوە و كەسایەتییە ئیسرائیلییەكان، لەوانە فەرماندەی سەربازی و زانا و شارەزایانی چەك و ئەتۆمی، ئەوەش وەك ئامادەسازییەك بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل لەكاتی هەڵگیرسانی گەڕێكی تری شەڕ لە نێوانیان. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه