Kurdistan Press - ئیسرائیل فەرمانی هێرشکردن دەرکرد ئیسرائیل فەرمانی هێرشکردن دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل فەرمانی هێرشکردن دەرکرد

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردووە بە هێزەوە هێرش بكەنە سەر كەرتی غەززە، هەروەها بزووتنەوەی حەماس بە شكاندنی رێككەوتن و ئاگربەست تۆمەتبار دەكات.

لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هاتووە: دوای ڕاوێژی ئەمنی، بنیامین نەتانیاهۆ فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل كرد راستەوخۆ و بە هێزەوە دەست بە هێرشەكان بۆ سەر غەززە بكەنەوە.

ئەم بڕیارەی بنیامین نەتانیاهۆ دوای ئەوە دێت كە ئیسرائیل بزووتنەوەی حەماسی بە پێشێلكردنی رێككەوتن و رادەستكردنەوەی تەرمی بارمتەكان تۆمەتبار كردبوو.

بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە بزووتنەوەی حەماس تەرمێكی دیكەی بارمتەكان رادەستی ئیسرائیل بكاتەوە، كە دەبووە رادەستكردنەوەی 16ـەمین تەرم، بەڵام ئەمڕۆ ئێوارە كەتائیبی قەسام دواخستنی رادەستكردنەوەی ئەو تەرمەی راگەیاند.   

كەتائیبی قەسام لایەنی ئیسرائیلی بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان تۆمەتبار كردبوو و جەختیشی كردبووەوە كە هەر پەرەسەندنێك لەلایەن دوژمنەوە دەبێتە رێگر و لەمپەر لەبەردەم بەردەوامی پڕۆسەی رادەستكردنەوەی بارمتەكان.

لە رۆژی 11ی ئەم مانگەوە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری ئەمریكا و بەشێك لەوڵاتانی عەرەبی، ئاگربەستیان لە غەززە راگەیاند و لەو رۆژەوە بەفەرمی شەڕی دووساڵەی نێوانیان ڕاگیرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه