وێڕای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی وه‌ستانی جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه‌چی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل باكور و باشووری غه‌زه‌ی بۆردمان كردووه و ژماره‌یه‌كی كوشتووه. بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش ده‌ڵێت، ئیسرائیل پێشێلی ئاگربه‌ستی كردووه
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ینیی رابردووه‌وه ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه‌چی میدیاكان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له خان یونسی باشووری غه‌زه، ئیسرائیل فه‌له‌ستینییه‌كی كوشتووه، هاوكات پێنج كه‌سی تریش له رۆژهه‌ڵاتی كه‌رته‌كه كوژراون. سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێ ئه‌وانه له هێزه‌كانیان نزیك بوونه‌ته‌وه، بۆیه ته‌قه‌یان لێ كردوون. حه‌ماسیش ده‌ڵێ ئه‌و بیانووه و ئیسرائیل پێَشێلی ئاگربه‌ستی كردووه.
میدیاكانی "عه‌ره‌بیه" و "حه‌ده‌س" ئاماژه‌یان به‌وه داوه، سوپای ئیسرائیل به چڕی رووی له ناوچه‌ی شاكوشی سه‌ربه ره‌فه‌ح كردووه، هاوكات فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی، له ناوچه‌ی مه‌واسی به‌رده‌وام له جووڵه‌دایه، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئیسرائیل مه‌به‌ستی پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌یه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكی گومانلێكراویان له نزیكی هێزه‌كانیان بینیوه، بۆیه ته‌قه‌یان لێ كردوون، مه‌به‌ستیش دوورخستنه‌وه‌یان بوو له شوێنه‌كه.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل گوتی، هێزه‌كانیان ته‌نیا مه‌به‌ستیان بووه ئه‌وانه‌ی ویستوویانه له هێزه‌كانیان نزیك ببنه‌وه، ئه‌وانیش هه‌وڵی دوورخسته‌وه‌یان داوه. بۆیه ئه‌و گوته‌بێژه داوای له دانیشتووانی غه‌زه كرد، به‌پێی رێنوێنییه‌كانی سوپاكه‌یان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و لێیان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
هه‌روه‌ها حازم قاسم گوته‌بێژ به‌ناوی حه‌ماس له‌وباره‌یه‌وه گوتی، سوپای ئیسرائیل به كوشتنی ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی، پێشێلی ئاگربه‌ستیان كردووه. بۆیه ئه‌و گوته‌بێژه داوای له لایه‌نه‌كان به‌گشتی كرد كه چاودێریی هه‌ڵسوكه‌وتی سوپای ئیسرائیل بكه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن كێشه بۆ رێككه‌وتن و ئاگربه‌سته‌كه دروست بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بووه، بارمته‌كانی ئیسرائیل و دیله‌كانی فه‌له‌ستینی هاتنه گۆڕین. ئه‌مڕۆیش به ئاماده‌بوونی تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سیسی سه‌رۆكی میسر و نزیكه‌ی 30 سه‌رۆكی وڵاتان، لووتكه‌ی ئاشتی له شه‌رم شێخی میسر واژوو كرا و كۆتاهێنان به جه‌نگی غه‌زه هاته راگه‌یاندن.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكۆسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی نزیكه‌ی 60 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 120 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.
له 15ی كانوونی دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل به ناوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا و میسر، ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و ده‌بوو بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام كێشه كه‌وته ئاگربه‌سته‌كه و تا ئێسته‌یش هێرشی ئیسرائیل به‌رده‌وامه و دۆخی ژیانی دانیشتووانی كه‌رته‌كه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و برسێتی به رژدی به‌رۆكی گرتوون.
وەڵام بدەوه