Kurdistan Press - ئیسرائیل قسەی کۆتایی کرد ئیسرائیل قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل قسەی کۆتایی کرد

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندووە: سوپا دوای ئازادکردنی بارمتە دەستبەسەرکراوەکان، هەموو تونێلەکانی حەماس لە کەرتی غەززە وێران دەکات.

لە سێیەم ڕۆژی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەسەر بنەماى پلانی ترەمپ، کاتز لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە: ئەم ئۆپەراسیۆنانە لە چوارچێوەی "میکانیزمێکی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتیی ئەمریکا" ئەنجام دەدرێن.

گوتیشی: "گەورەترین ئەرک بۆ ئیسرائیل دوای قۆناغی گەڕاندنەوەی بارمتەکان، وێرانکردنی هەموو تونێڵە تیرۆریستییەکانی حەماس دەبێت لە غەززە."

بەپێی ئاژانسی (فرانس پرێس)، کاتز گوتیشی: "فەرمانم بە سوپا کردووە بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەم ئەرکە."

حەماس تۆڕێکی تونێڵی لەژێر کەرتی غەززەدا هەیە، بەتایبەتی کەتیبەکانی قەسام، باڵە سەربازییەکەی حەماس بەکاری دەهێنێت.

ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە کە ژمارەیەکی زۆریان وێران کردوون لە ماوەی دوو ساڵی ئەو جەنگەدا کە بەهۆی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستی پێکرد.

بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیەندرا، حەماس 48 بارمتە کە هێشتا لە غەززەن، زیندوو و مردوو، دوای ئەوەی لە کاتی هێرشی تشرینی یەکەمدا دەستبەسەری کردبوون، ڕادەست دەکات.

لە بەرامبەردا، ئیسرائیل 250 "زیندانیکراوی ئەمنی" ئازاد دەکات، کە زۆرێکیان بەهۆی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل سزا درابوون، هەروەها 1700 فەلەستینی کە سوپای ئیسرائیل لە غەززە لە تشرینی یەکەمی 2023ـەوە دەستبەسەری کردوون ئازاد دەبن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه