Kurdistan Press - ئیسرائیل ئاماری کوژراوەکانی بڵاوکردەوە ئیسرائیل ئاماری کوژراوەکانی بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ئاماری کوژراوەکانی بڵاوکردەوە

لە سەروبەندی ساڵیادی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و دو ساڵ دوای شەڕی ئیسرا،ئیل لە کەرتی غە،ززە، کە ئیسرا،ئیل ناوی لێنا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسن" و حە،ماس ناوی لێنا "لافاوی ئەقسا"، وەزارەتی بەرگری ئیسرا،ئیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کۆی گشتی ئەو هێزە ئیسرا،ئیلییەی لە سەرانسەری بەرە و ناوچە جیاوازەکاندا کوژراون بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی به‌رگری ئیسرائیل، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هەزار و 152 سەربازی ئیسرا،ئیلی کوژراون، کە سەربازانی هێزەکانی ئیسرا،ئیل و پۆلیسی ئیسرا،ئیل یل و شین بێ، بەرپرسی ئاسایش و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەکاری کە لە کەرتی غەززە و باشوری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو شەڕیان کردوە.

لە کۆی هەزار و 152 کوژراو کە ئەفسەر و سەرباز بون، هه‌زار و 35 کەسیان سەربازی سوپای ئیسرا،ئیل بون، 100 کەسیان لە پۆلیسی ئیسرائیل بون، 9 کەسیان لە دەزگای ئاسایشی گشتی و 8 کەسیان لە خزمەتگوزاری زیندانەکان بون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئیسرا،ئیل، زیاتر لە 40%ی کوژراوەکان کە 487یان تەمەنیان لە خوار 21 ساڵەوە بوە و 141 کەسیان تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵەوە بوە.

زۆربەی كوژراوه‌كان، لە ڕەگەزی نێر بون: 1086 سەربازی پیاو و 66 سەربازی ژن، لەو ژمارەیەش 801 کەسیان ژن و پیاوی سینگڵ بون و 327 کەسیش هاوسەرگیریان کردوە.

 هەروەها 318 سەربازی یەدەگ لە شەڕەکەدا لە ناوچە جیاوازەکاندا کوژراون، جگە لە 283 سەربازی پیشەگەر و 43 ئەندامی فەوجی ئاگادارکردنەوە کە لە کاتی هێرشی 7ی تشرینی یەکەمدا كوژراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا