وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاندووە، سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە.
پێگەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاوی كردووەتەوە، واشنتۆن سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، ئەمەش لە درێژەی ئەو سزایانەی پێشووە كە بەسەر وڵاتەكەدا سەپاوە.
وەزارەتەكە بڵاوی كردووەتەوە، سزا نوێیەكان چەندین كەسایەتی و یەكە و قەوارە دەگرێتەوە كە كار بۆ ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، سزاكان ئەو یەكە و قەوارانە دەگرێتە كە نەوتی ئێران بەقاچاغ دەبەن و هاوكاریی دەكەن تاكوو ئێران لەڕووی پارە و داراییەوە سوود ببینێت.
وەڵام بدەوه