Kurdistan Press - خەڵكی زاهێدان هەموو ناوەندەكانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی ئێرانیان سووتاند و وێرانیان كردن خەڵكی زاهێدان هەموو ناوەندەكانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی ئێرانیان سووتاند و وێرانیان كردن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خەڵكی زاهێدان هەموو ناوەندەكانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی ئێرانیان سووتاند و وێرانیان كردن

دوێنێ دوای نوێژی هەینی خەڵكی زاهێدان لە دژی رژێمی ئێران رژانە سەر شەقام و كۆڵانەكانی شارەكە و دەستیان بەخۆپیشاندان كرد.
لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان، هێزەكانی رژێمیش بە چەك و كۆپتەر هێرشی سەر خۆپیشاندەرانیان كرد و بە هۆیەوە 58 كەس گیانیان لەدەستدا و 270 كەسیش بریندار بوون.
ئەم هێرشەی هێزەكانی رژێم، رق و كینی زاهێدانییەكانی زیاتر كرد هەر بۆیە هێرشی سەر هێزەكانی رژێم و ناوەندەكانی ئەو هێزانەیان كرد و هەموو ناوەندەكانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی رژێمیان سووتاند و وێرانیان كردن.
زاهێدانییەكان سەرەڕای هێرشەكانی رژێم، بەردەوامن لە خۆپێشاندانەكان و سۆزی ئەوەیان داوە كە قۆربانییەكانیان بە رێوەڕەسمی جەماوەری بەخاك بسپێرن و رێوەڕەسمی بەخاكسپاردنەكەیش بكەنە رێوەڕەسمی راگەیاندنی رزگاری و ئازادی زاهێدان.
رژێمی ئێرانیش كە هەموو ناوەندەكانی لە شارەكەدا وێران كراون، ناچار بووە بۆ پشتیوانی كردنی هێزەكانی خۆی لە زاهێدان لە شارەكانی دیكەوە هێز رەوانەی ئەو شارە بكات، بەڵام هێزەكانی رژێم بە هۆی نەبوونی جێگا و شوێنەوە نەیانتوانیوە بچنە نێو شارەكەوە و لە دەرەوەی شار وەستاون.
هەر لە خۆپێشاندانەكانی هەینی لە زاهێدان فەرماندەی ئیستیخباراتی سەربازی سوپای ئێران لە ناوچەكەدا كە ناوی سەید عەلی مووسەوی بووە لە لایەن خەڵكەوە كوژراوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە پێش سێ رۆژ، خەڵكی زاهێدان فەرماندارێكی دیكەی سوپای پاسدارانیان لە شارەكە كە دەستدرێژی كردبوویە سەر كچێكی 15 ساڵان دەستگیر كردبوو و دواتریش لە چۆڵەوانییەكدا كۆشتبوویان.
ئەردەلان گۆران

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه