باڵیۆزخانەی نەمسا لە تاران ڕایگەیاند بە هۆی ئەو بارودۆخەی دەرئەنجامی کۆمەڵێک "بەربەستی چارەسەرنەکراو"ن، تا کاتێکی نادیار سەرجەم خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکانی خۆی هەڵپەساردووە.
باڵیۆزخانەی نەمسا ڕایگەیاندووە هیچ داواکارییەکی نوێ بۆ خزمەتگوزاریی کۆنسوڵی وەرناگرێت و داواکارییەکانی پێشووش ڕایی ناکرێن.
جەختیشی کردووەتەوە تەنانەت بۆ دۆخی ئاوارتە و دۆسیەی تایبەتیش ناتوانن هیچ خزمەتگوزارییەکی کۆنسوڵی پێشکەش بکەن و هیچ زانیارییەکیش لەسەر دۆسیەکانی بەردەست بڵاو ناکرێتەوە.
لە دوو حەفتەی ڕابردوودا باڵیۆزخانەکانی چەند وڵاتی ئەوروپی لە تاران، لەوانەش باڵیۆزخانەکانی ئەڵمانیا، بریتانیا و فەڕەنسا، کاروباری کۆنسوڵی و بە تایبەت پێدانی ڤیزەیان ڕاگرتووە.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داخرانی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند بڵاوی کردنەوەی ئەم هەواڵانە بەشێک جەنگی نەرمی دوژمنانی ئێرانە.
وەڵام بدەوه