Kurdistan Press - ئەحمەد شەرع هێزێکی زۆری کۆکردووە بۆ هێرشکردن سەر هەسەدە ئەحمەد شەرع هێزێکی زۆری کۆکردووە بۆ هێرشکردن سەر هەسەدە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەحمەد شەرع هێزێکی زۆری کۆکردووە بۆ هێرشکردن سەر هەسەدە

سەرچاوەكان بۆ (زە ناشیوناڵ) ئاشكرایان كردووە، سوپای سووریا پلانی داناوە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا هێرشێكی گەورە و فراوان بكاتە سەر رۆژهەڵاتی وڵات، بەمەبەستی دەرهێنانی هەردوو پارێزگای رەقە و دێرزوور لەژێر دەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئەگەر نەتوانرا لەگەڵ دیمەشق بگەن بە ڕێككەوتن.

بەپێی سەرچاوەكان، كە (سكای نیوزی عەرەبی) بڵاوی كردووەتەوە، ئێستا هێزێكی نزیكەی 50 هەزار چەكداری لەنزیك شاری تەدمور موڵ دراوە، وەك ئامادەكاری بۆ پێشڕەویكردن بەرەو باكوور ڕووە و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بە پاڵپشتیی هێزە عەشائیرییەكانی دوو پارێزگایەكە.

رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمنی، كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بڵاوی كردووەتەوە، ”هێرشەكە بەستراوەتەوە بە وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەمریكا.“

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هۆكارە كاریگەرەكان بۆ وەرگرتنی بڕیاری هێرش پێویستە دڵنیاكەرەوە بن كە لەوكاتە ئیسرائیل دەستوەردان نەكات، وەك ئەوەی كە لە مانگی رابردوودا هێرشی ئاسمانیی كردە سەر دیمەشق، بۆ رێگریكردن لە هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر پارێزگای سوەیدا.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ئەو گفتوگۆیانەی واشنتۆن لەنێوان هەردوو سوپای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات سەرپەرشتییان دەكات هیچ ئەنجامێكیان نەبووە و دیدی ئەمریكاش سەبارەت بە هەسەدە بۆ ئەوە چووە كە هێزێكی یاخییە لە سەروەریی حكوومەتی سووریا، بەهۆی رەتكردنەوەی رادەستكردنی دەسەڵاتەكان بە حكوومەتی ناوەند لە دیمەشق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه