ئێران بۆ ئیسرائیل وەڵامی وێرانکەرمان دەبێت. سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایدهگهیهنێت، لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەیان کاردانەوەیەکی زۆر توندو وێرانکەریان دەبێت.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕاگەیهندراوێکی بڵاوکردەوەو دهڵێت:"جارێکی دیکە هۆشداریی بەئەمریکای تاوانبارو خراپەکارو ئیسرائیلی دڕندە دەدەین، دەست لەپیلانگێڕییو خراپەکاریی لەدژی ئێرانی بەهێزو دور لەشکست هەڵبگرن".
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی لەهێرشکردنەوەسەر ئێران دەداتو جهختدهكاتهوه، "ڕوبەڕوی سوپرایزو کردەوەی نوێ دەبنەوە کە زۆر ترسناکترو وێرانکەرترە لەجاران".
دوای جەنگە 12 ڕۆژییەکەی نێوان ئێرانو ئیسرائیل، کاربەدەستانی ئیسرائیل چەندجارێک هەڕەشەی کردنە ئامانجی پێگەکانی حکومەتی ئێرانیان کردوە، سهرۆكایهتى ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش ڕونیكردوهتهوه، "ئێران چیدیكه دان بەخۆیداناگرێتو کاردانەوەیەکی زۆر توندو وێرانکەرتر نیشاندەدەین".
وەڵام بدەوه