وای نێت كه ماڵپه‌ڕێكی ئیسرائیلییه رای گه‌یاند" ئێران دوای جه‌نگی 12 رۆژه ده‌ستی به دووباره بنیاتنانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی پێگه مووشه‌كییه‌كانی كردووه" له‌م رووه‌وه هاوكاری له چین وه‌رده‌گرێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیلی به‌دواوه بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته" سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا ده‌ڵێن" كۆمه‌ڵێك هێما و نیشانه‌یان له په‌ره‌سه‌ندنی هاوكاریی نێوان تاران و په‌كین بۆ ده‌ركه‌وتووه و هاوكارییه‌كانیش له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی سیستمی مووشه‌كی بووه" به‌ڵام چین تا ئێسته له‌مباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه و نه ره‌ت و نه پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه خستوویه‌ته روو" كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ئه‌وەی به ته‌واوی نا‌ئومێد بوو له به‌هێزكردنی حزبوڵا و هاندانی بۆ چوونه ناو شه‌ڕ و په‌ره‌پێدانی ئاڵۆزییه‌كان، رووی له چین كردووه و پێی وایه ته‌نیا به په‌ره‌پێدانی سیستمه مووشه‌كییه‌كانی، ده‌توانێت رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له داهاتوودا ببێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئێران هه‌وڵی داوه سه‌رنجی رووسیاش بۆ لای خۆی رابكێشێت و سیستمی پێشكه‌وتووی به‌رگریی مووشه‌كی بۆ ئێران دابین بكات، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانی رووسیا زۆر سارد بوون و وا پێده‌چێت مه‌یلی ئه‌وه‌ی نه‌بێت یارمه‌تیی ئێران بدات.
پێویسته بگوترێ له ماوه‌ی 12 رۆژی جه‌نگدا، ئیسرائیل زیانێكی زۆر به ژێرخانی به‌رگریی مووشه‌كی و ناوه‌نده ئه‌تۆمی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران گه‌یاند، ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه دووباره جه‌نگ ده‌ست پێ بكاته‌وه، بۆیه‌ش هه‌ردوولا له هه‌وڵی به‌هێزكردنی كه‌رتی به‌رگری و سه‌ربازیی خۆیاندان.
وەڵام بدەوه