نه‌عیم قاسم سكرتێرى گشتى حزبوڵاى لبنانى ره‌تى ده‌كاته‌وه میلیشیاكه‌ى چه‌ك دابنێ و ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ لبنان به‌یه‌كه‌وه ده‌مێنینه‌وه و یانیش به یه‌كه‌وه ماڵئاوایى له دنیا ده‌كه‌ین" نه‌واف سه‌لام سه‌رۆكى حكوومه‌تی لبنانیش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و لێدوانه‌كه به نابه‌رپرسانه ده‌زانێ و پێیوایه حزبوڵا به هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆ هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى ئاب نه‌عیم قاسم سكرتێرى گشتى حزبوڵاى لبنانى له وتارێكدا ره‌خنه له حكوومه‌تى لبنان ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "بڕیارى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن" قاسم هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یش ده‌كات چه‌كدانان هۆكارێكه بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆى لبنان و دووپاتى ده‌كاته‌وه حزبوڵا له پێناو چه‌كه‌كه‌ى شه‌ڕ ده‌كات و دواتر ده‌ڵێ، "یان لبنان ده‌مێنێته‌وه و ئێمه‌یش ده‌مێنینه‌وه، یانیش ماڵئاوایى له دنیا ده‌كه‌ین".
ئه‌و وتاره‌ى نه‌عیم قاسم كاردانه‌وه‌ى توندى له لبنان لێ كه‌وته‌وه، نه‌واف سه‌لام سه‌رۆكى حكوومه‌تى لبنان ره‌خنه‌ى توند له قاسم ده‌گرێت و پێیوایه ئه‌م لێدوانه نابه‌رپرسانه‌یه و ده‌شڵێ، "هاندانه بۆ شه‌ڕى ناوخۆ" دواتر سه‌رۆكى حكوومه‌تى لبنان دووپاتى ده‌كاته‌وه رێككه‌وتنامه‌ى تایف جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه تێیدا هاتووه هیچ لایه‌نێك جگه له ده‌وڵه‌ت چه‌كى به ده‌سته‌وه نابێت.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تى لبنان هه‌وڵ ده‌دات حزبوڵا چه‌ك بكات، كه‌چى ئه‌و میلیشیایه به هاندانى ئێران ئاماده نییه چه‌ك راده‌ست بكات.
وەڵام بدەوه