وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا بۆ دوو ساڵ و نیو دەچێت و هێشتا دەستی پێ نەكردووەتەوە، شارەزایان پێیان وایە ئەو بابەتە بە سیاسی كراوە و بەغدا نایەوێ هەناردن دەست پێ بكاتەوە، وەزیری وزەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ وەرگرتنی نەوتەكە لە بەندەری جەیهان پێشان دەدات و دووبارەی دەكاتەوە بابەتەكە بەهۆی ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر وەستاوە.
ئەلب ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لە لێدوانێكی تایبەت بۆ "سكای نیوز عەرەبی" گوتی، توركیا جموجۆڵی نوێی لە بواری وزە لەگەڵ عێراق دەست پێ كردووە، كاتێك كۆتایی بە كاركردن بە رێككەوتننامەی گواستنەوەی نەوت لە نێوان هەردوو وڵات هاتووە، ئەوەش بەهۆی بەكارنەهێنانی بۆریەكە لە لایەن عێراق بە تەواوی تونای هەناردەكردنی.
روونی كردەوە، لەوكاتەی پێویستە هەر رێككەوتنێكی نوێ پابەندبوونی عێراق لەخۆ بگرێت بە هەناردەكردنی بڕی 1.4 بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەو هێڵەوە، كە ئێستە عێراق 3.2 بۆ 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردە دەكات، واتە توانای بەكارهێنانی بۆریەكەی بە تەواوی توانای هەناردنی هەیە.
وەزیری وزەی توركیا لەبارەی دەست پێنەكردنەوەی هەناردنی نەوت لە رێگەی بۆری كەركووك- جەیهان گوتی، ئەو بابەتە بۆ ناكۆكییەكانی بەغدا و هەولێر دەگەڕێتەوە، دووپاتی كردەوە كە توركیا لە ئۆكتۆبەری 2023ەوە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەوتی عێراق، بۆیە هەر لەگەڵ هاتنی نەوتەكە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەست بە هەناردەكردنی دەكرێت.
وەڵام بدەوه