پلانى "داگیركردنى غه‌زه" له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما وه‌ستاوه و وڵاتانیش هۆشداريى به ئیسرائیل ده‌ده‌ن له‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه كاره‌ساتى مرۆیى غه‌زه زیاتر ده‌كات و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیش به ژیانى بارمته‌كان هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات. جیا له وڵاتانه پلانه‌كه له ناوخۆى ئیسرائیلیش ناڕه‌زایى له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌شتى ئاب، حكوومه‌تى ئیسرائیل دواى مشتومڕێكى زۆر پلانى داگیركردنى غه‌زه‌ى جێبه‌جێ كرد. ئه‌و پلانه له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما ده‌وه‌ستێت كه ئه‌مانه‌ن: چه‌ككردنى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، گێڕانه‌وه‌ى بارمته رفێنراوه‌كان جا زیندووبن یان لاشه‌كانیان، داماڵێنى چه‌ك به ته‌واوى له غه‌زه، سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ته‌ناهى له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ته‌واويى، دامه‌زراندنى كارگێڕییه‌كى مه‌ده‌نى كه دوور بێت له حه‌ماس و ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینى.
بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى له‌سه‌ر ئه‌و پلانه راگه‌ینراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هه‌ڕه‌شه به بارمته‌كان له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێ،"بڕیارى داگیركردنى غه‌زه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و حكومه‌ته نازییه‌كه‌ى، بایه‌خ به چاره‌نووسى دیله‌كان ناده‌ن، ئه‌وان ده‌زانن فراوانكردنى داگیركارى ماناى ئه‌وه‌یه دیله‌كان ده‌كه‌نه قوربانى".
نه‌بیل ئه‌بوردینه گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینى هه‌ڵوێستى فه‌ڵه‌ستینى راگه‌یاندووه و ده‌ڵێ، "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به‌رپرسیارێتى هه‌ڵبگرێت و داگیركردنى غه‌زه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه رابگرن، ئه‌مه ئاسایش و ئاشتى و سه‌قامگیرى بۆ هیچ كه‌سێك ناهێنێ".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بى هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و میسر و ئوردن ناڕه‌زاییان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئیسرائیل ده‌ربڕیوه و هه‌ر یه‌كه له شا عه‌بدوڵاى دووه‌م شاى ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر به جیا ته‌له‌فۆنیان بۆ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینى كردووه. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه‌یش له راگه‌ینراوێكدا وێراى سه‌ركۆنه‌كردنى بڕیاره‌كه‌ى ئیسرائیل، هۆشداریى ده‌كات له به‌رده‌وامبوونى بێ توانایى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له وه‌ستاندنى ده‌ستدرێژى وپێشێلكارییه‌كانى ئیسرائیل.
له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش تا ئێسته هه‌ر یه‌كه له به‌ریتانیا و ئوسترالیا ناڕه‌زاییان له بڕیاره‌كه‌ى ئیسرائیل ده‌ربڕیوه. كیر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانى بڕیاره‌كه‌ى ئیسرائیل به "هه‌ڵه" وه‌سف ده‌كات و داواى لێ ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكات. پینى وانگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا بو هەمان شێوه داواى پاشگه‌زبوونه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و بڕیاره كاره‌ساتى مرۆیى له غه‌زه زیاتر ده‌كات.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ئه‌ڵمانیا كه به نزیكترین هاوپه‌یمانى ئیسرائیل داده‌نرێت، دواى په‌سه‌ندكردنى بڕیارى داگیركردنى غه‌زه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، بڕیارى دا پێدانى چه‌ك به ئیسرائیل بۆ كاتێكى نادیار رابگرێت. ئه‌م بڕیاره‌یش به‌رپرسانى ئیسرائیلى تووڕه كرد. له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل.
ئه‌و بڕیاره‌ى حكوومه‌تى ئیسرائیل له لایه‌ن ئیال زامیر سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپای ئیسرائیل رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه و زامیر پێیوایه بڕیارى داگیركردنى غه‌زه دوو ساڵ زیاتر ده‌خایه‌نێ و ئه‌مه‌یش سوپاى ئیسرائیل رووبه‌ڕووى كوشتارێكى گه‌وره ده‌كاته‌وه و ژیانى بارمته و دیله‌كانى ئیسرائیلیش له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
وەڵام بدەوه