وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر 18 كه‌س و لایه‌نی سه‌ر به ئێران‌دا سه‌پاند
نووسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بیانی (OFAC) سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: سزای نوێی سه‌پاندووه به‌سه‌ر 18 كه‌س و لایه‌نی په‌یوه‌ستدار به هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستخستنی داهات و بازدان به‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مریكادا.
له راگەیاندراوێكدا وەزارەتەکەی ئەمریکا رایگه‌یاندووە: "سزا نوێیه‌كان ئه‌و كه‌س و لایه‌نه سه‌ره‌كییانه ده‌كاته ئامانج كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیسته‌می پاره‌دانی جێگره‌وه و پلانی بانكی نهێنی دابمه‌زرێنن بۆ بازدان به‌سه‌ر كۆت و به‌نده داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له بابه‌تی فرۆشتنی نایاسایی نه‌وتدا".
وەڵام بدەوه