Kurdistan Press - ئەمریکا و ئێران دەسپێدەکەنەوە ئەمریکا و ئێران دەسپێدەکەنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا و ئێران دەسپێدەکەنەوە

ئەمریکا و ئێران دەسپێدەکەنەوە. گفتوگۆ ناراستەوخۆ ئەتۆمییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا كە لە 12ی نیسانی رابردوو دەستیان پێ كرد و لە ماوەی دوو مانگدا پێنج گەڕی بەڕێوە چوو، هیچ ئەنجامێكی نەبوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەش ئیسرائیل هێرشێكی فرەوانی سەربازی بكاتە سەر ئێران و زیانێكی گەورە بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بگەیەنێت، میدیاكانی ئێران باس لە دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكان لە ماوەی ئەم مانگە دەكەن.

تا ئێستە ئێران كات دەكوژێت و خۆی لە گفتوگۆكان دەدزێتەوە، كە لە پێنجەم گەڕی گەیشتە ئەو ئاستەی گفتوگۆ لەسەر مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بكرێت، كە ئەمەریكا دووپاتی كردەوە نابێت ئێران لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت، كەچی ئێران سوور بوو لەسەر ئەو مافەی، بەڵام بەر لە دەست پێكردنی شەشەم گەڕ ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ئێران و گفتوگۆكان وەستان و تا ئێستە دەستیان پێ نەكراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم میدیایەكی ئێرانی نزیك لە باڵی توندڕۆكان ئاشكرای كرد كە بەمنزیكانە گەڕێكی نوێی گفتوگۆی ناراستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت، ئاژانسی "تابناك"ی سەر بە موحسین رەزایی گوتی، ئەگەری هەیە گفتوگۆكان لە نیوەی دووەمی ئەم مانگە، هەفتەی داهاتوو بێتە سازكردن، بەڵام شوێن و ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی ئاشكرا نەكرد.

ئاژانسەكە لە چەند سەرچاوەیەكی گواستەوە كە گفتوگۆكان ئەوجارەش ناراستەوخۆ دەبێت و رەنگە لایەنی نێودەوڵەتیش تیایدا بەشداری بكەن، بەڵام ئەوجارەیان بە میانگیریی عومان نابێت، ئەگەرچی ئاژانسەكە دوای چەند خولەكێك لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكەی لابرد و سڕیەوە بێ ئەوەی روونكردنەوە بدات، بەڵام پێشبینی دەكرێت لابردنی هەواڵەكە پاشگەزبوونەوەی لایەنی فەرمی بێت لەبارەی وادەی دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكان.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه