Kurdistan Press - ئیسرائیل مووشەک باران دەکەین ئیسرائیل مووشەک باران دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل مووشەک باران دەکەین

هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە بەیرووت لەبارەی چارەنووسی چەكی حزبوڵا، نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبەكە دانانی چەك رەت دەكاتەوە و ئاماژە دەكات كە ئەوان بەهیچ رێككەوتنێك بۆ دانانی چەك یان دیاریكردنی وادەیەكی كاتی بۆ ئەو مەبەستە رازی نابن.

قاسم لە وتەیەكی گوتی، تۆماس باراك نێردراوی ئەمەریكا داوای لە لبنان كردووە لەماوەی 30 رۆژدا چەكی میلیشیاكان بێتە داماڵین، كە تەنانەت بۆمبی دەستی و هاوەنیش دەگرێتەوە، پێشنیازی لێكهەڵوەشانەوەی 50%ی توانا سەربازییەكانی حزبوڵای لە ماوەی مانگێك كردووە، ئەوەش مەرجێكی قبووڵنەكراوە.

قاسم هەڕەشەی لە ئیسرائیل كرد بەوەی هەر هێرشێكی فرەوانی بۆ سەر لبنان بە هاوبەشی لە لایەن بەرگری و سوپا و گەلی لبنان وەڵام دەدرێتەوە، ئیسرائیل مووشەكباران دەكرێت و دوای هەشت مانگ لە سەقامگیریی دۆخەكە ئیسرائیل دەگەڕێتەوە خاڵی سفر

ئەو قسانەی ئەمینداری گشتیی حزبوڵا هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجوومەنی وەزیرانی لبنان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داماڵینی چەكی میلیشیاكان لە لبنان و هێشتنەوەی تەنیا بە دەستی دەوڵەت، كە ئەمەریكا پێشنیازی كردووە.

بەپێی سەرچاوەكان حزبوڵا لەسەر بنەمای بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لبنان، هەڵوێستی كۆتایی خۆی رادەگەیەنێت، ئێستە دۆخی بەیرووت باش نیە و لە چاوەڕوانی پەرەسەندنەكانی دۆخەكەدایە، بەتایبەتی لە كاردانەوەی لایەنگرانی حزبوڵا بەرانبەر بە بڕیارەكانی حكوومەت.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه