ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا بڵاویکردەوە، لە منبج شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دا دروست بووە.
ئاژانسەکە لە زاری وەزارەتی بەرگریی سووریاوە دەڵێت: "هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا کاژێر 21:40 خولەک توانییان ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی هەسەدە بۆ سەر یەکێک لە خالەکانی سوپا لە گوندەواری منبج لە نزیک گوندی کەیارییە، بەرپەرچ بدەنەوە."
هەمان سەرچاوە هەسەدە تۆمەتبار دەکات بەوەی "بەشێوەیەکی نابەرپرسانە و بە هۆکاری نادیار، ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ماڵی خەڵکی سڤیل لە گوندی کەیارییە و دەوروبەری کردووە، کە بووەتە هۆی برینداربوونی 4 ئەندامی سوپا و 3 کەسی سڤیل."
هەسەدە هیچ راگەیێنراوێکی لەم بارەیەوە نەبووە.
فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە: "هێزەکانی سوپا کاردەکەن بۆ ئەوەی وەڵامی سەرچاوەی ئەو هێرشانە بدەنەوە کە گوندە سڤیلنشینەکانیان لە نزیک هێڵەکانی بڵاوبوونەوەی" سوپا کردوونەتە ئامانج.
وەڵام بدەوه