Kurdistan Press - لە ئیسرائیلەوە باسی دەوڵەتی کوردستان دەکرێت لە ئیسرائیلەوە باسی دەوڵەتی کوردستان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ئیسرائیلەوە باسی دەوڵەتی کوردستان دەکرێت

لە ئیسرائیلەوە باسی دەوڵەتی کوردستان دەکرێت، کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە بۆچی ئەوروپا ددان بە کوردستاندا نانێن. یائیر نەتەنیاهۆ کوڕی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پرسیارێکی ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و دەپرسێت بۆچی ددان بە دەوڵەتی کوردستاندا نانێن، لە کاتێکدا کورد بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت لە جیهاندا وەسف دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 31ی تەمووزی 2025 یائیر نەتەنیاهۆ،  لە پۆستەکەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی: کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا، کە ژمارەی دانیشتووانیان نزیکەی 45 ملیۆن کەسە.

زیاتر نووسیوویەتی، ئەوان سێکولارن و هاوپەیمانی ڕۆژئاوایین. خاکەکەیان لەلایەن تورکیا، ئێران، عێراق، و سووریاوە دابەش و داگیرکراوە.

كوڕەكەی نەتەنیاهۆ پرسیاری ئەوەی كردووە، بۆچی فڕەنسا،  ئیسپانیا، ئێرلەندا، بەریتانیا، نەرویج، پورتوگال، کەنەدا، ئەڵمانیا، ماڵتا، و سلۆڤینیا ددان بە کوردستاندا نانێن؟

ئەم پۆستە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لەو وڵاتانەی ناوی هێناون، لەم دواییانەدا دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە. پۆستەکەی کوڕەکەی نەتەنیاهۆ وەک پەیامێکی ناڕاستەوخۆ و ڕەخنەگرانە لە سیاسەتی دووفاقیی ئەو وڵاتانە لێکدەدرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه