ئێران مەرجی قورسی هەیە، ئەمریکاش دەبێت ڕازی بێت.عەباس عه‌ره‌قچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمریکا ڕازی بێت بە قەرەبووکردنەوەی ئێران لە بەرامبەر ئەو زیانانەی کە لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژه‌ى دژ به ئیسرائیل پێی گەیشتووە.
ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، داواکارییەکەی عه‌باس عه‌ره‌قچی لە چوارچێوەی توندکردنەوەی هەڵوێستی تاران و سەپاندنی مەرجی نوێدایە، ئەمەش پێش دەستپێکردنەوەی وتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ.
پێشتریش، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران داوایان لە ئیسرائیل و ئەمریکا کردبوو، قەرەبووی زیانه‌كانى ئەو هێرشانە بکەنەوە کە هەردوو وڵات لە ماوەی جەنگێکی 12 ڕۆژیدا کردوویانەتە سەر بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران.
عەلی ڕەزا سەلیمی، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران، لە دانیشتنێکی پەرلەماندا گوتی: "پێویستە داوا لە ئیسرائیل و ئەمریکا بکرێت، قەرەبووی ئێران بکەنەوە لەسەر ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی دەستدرێژیی سەربازیی، پێی گەیشتووە".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئەو هێرشانەی ئیسرائیل ئەنجامی داون، هەروەها دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێویستی بە جووڵەیەکی یاسایی و دیپلۆماسیی جددی هەیە"، و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەردوولا بەرپرسیارێتیی یاسایی هەڵبگرن و وەک لایەنی دەستدرێژیکار بناسرێن.
له 13ى حوزه‌یرانى 2025 ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئێران و بۆ ماوه‌ى 12 ڕۆژ جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بوو، دواهه‌مین ڕۆژ ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر بنكه ئهتۆمییهكانى ئێران و له وه‌ڵامدا ئێرانیش به مووشه‌ك هێرشى كرده سه‌ر بنكه‌ى عوده‌یدى ئه‌مریكا له وڵاتى قه‌ته‌ر به بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێك ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌وه‌ش جه‌نگه‌كه كۆتایی پێهات.
وەڵام بدەوه