دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد، زیانێكی یه‌كجار زۆریان به ئێران گه‌یاندووه و هه‌رگیز رێ به ئێران ناده‌ن درێژه به پیتاندنی یۆرانیۆم بدات.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه به گه‌شتێك چووه‌ته سكۆتله‌ندا و به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئێران به راستی گورزێكی زۆر گه‌وره‌ی له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا به‌ركه‌وت، پێناچێ خۆیان هه‌ستیان پێ كردبێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه قسه‌كانی ئێران له‌باره‌ی درێژه‌دان به پیتاندنی یۆرانیۆم، به‌راستی شتێكی زۆر بێزاركه‌رن و گوتیشی، ''باشه پێم بڵێن چ مرۆڤێكی ژیر ئه‌م كاره ده‌كات، كه‌سێك ده‌توانێت باس له دووباره پیتاندنی یۆرانیۆم بكات كه زۆر گه‌مژه بێت. به‌ڵام ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وه ناده‌ین.''
دۆناڵد تره‌مپ پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردووه كه هه‌رگیز رێگه نادات ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، له میانه‌ی پێنج گه‌ڕی دانوستانی ئه‌تۆمی، درێژه‌دان به پیتاندنی یۆرانیۆمی به هێڵی سوور دانابوو و له به‌رانبه‌ردا ئێرانیش هه‌مان هێڵی دیاری كردبوو، تا دواجار تره‌مپ گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل پێ كرد و له 13ی مانگی حوزه‌یران هێرشه‌كه‌ی ده‌ست پێ كرد.
ئیسرائیل له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا زیانێكی زۆری به دامه‌زراوه مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كان گه‌یاند، به ده‌یان زانای ئه‌تۆمی و فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی كوشت و دامه‌زراوه مووشه‌كی و سه‌ربازییه‌كانی خاپوور كرد، ئه‌مه‌ریكاش هه‌رسێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز، ئیسفه‌هان و فۆردۆی وێران كرد.
وەڵام بدەوه