لە ئیسرائیل قەوما خرایە لیستی ڕەشەوە. ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی هۆڵندا، بۆ یه‌كه‌مجار ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل خرایه لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌ترسی ئه‌منییان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته دروستكردوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی شه‌ڕی به‌رده‌وامی ئیسرائیل له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌م پێشهاته له كاتێكدایه كه گرژییه ناوخۆییه‌كان له هۆڵندا په‌ره‌ده‌ستێنێت، كه وڵاته‌كه شایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه به‌رفراوانه‌كانه كه خراپتربونی دۆخی مرۆیی غه‌ززه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دیك شوف سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵندا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سیاسه‌ته‌كه‌ی بگۆڕێت و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ڕێگه‌دان به یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه كرده‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای کە بنکەکەی لە هۆڵەندایە، بەدیاریکراوی ڕۆژی پێنجشەممە 21ی 11ی 2024 ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گاڵانت وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل و محەمەد زەیف فەرماندەی حەماس دەرکردووە.
دادگاکە سوپای ئیسرائیلی بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ" و "تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی" لە شەڕی غەززە تاوانبار کردووە و هەروەها حەماسی بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیل تاوانبار کردووە و سزای دەستگیرکردنیشی بۆ سەرکردە بەرچاوەکانی هەردوو لایەن دەرکرد.
وەڵام بدەوه