مەزلوم کۆبانێ زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا بۆ سەرۆکایەتی سووریا. روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، راپرسییەكی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەو وڵاتە لە تۆڕی ئێكس ئەنجام داوە، بەپێی راپرسییەكە، ئەحمەد شەرع لە دوای مەزڵووم عەبدییەوەیە.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بە پرسیارێك "ئەگەر هەڵبژاردنێكی ئازاد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی سووریا بكرێت، دەنگ بە كێ دەدەیت؟" راپرسییەكی ئەنجام داوە.
ئەنجامی راپرسییەكە بەمشێوەیە بووە، مەزڵووم عەبدی 38.8%، ئەحمەد شەرع 37%، ئەیمەن ئەسفەری 17.9%، جەمال سلێمان 6% بەدەست هێناوە.
لە ماوەی ئەم هەشت مانگەی دەسەڵاتەكەی ئەحمەد شەرع، خەڵك رایان بەرانبەریان گۆڕاوە، پێیان وایە لەم ماوەیەدا زۆر شتی خراپ روویان داوە، بەتایبەت گەندەڵی و دەست بەسەرداگرتنی سامانی سوورییەكان لەلایەن گرووپێكی سەربە دەسەڵاتەوە بەردەوامە، هاوكات پەلاماری دەسەڵات بۆ سەر كەمینەكان و بەشداریی چەكدارانی داعش لەو دەسەڵاتەدا سوورییەكانی نیگەران كردووە.
وەڵام بدەوه