ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی ته‌مموزی 2025، له گونده‌واره‌كانی ئیدلیب له باكووری رۆژئاوای سووریا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی هه‌واڵی (سانا) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگریی شارستانیی سووریاوه بڵاوی كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو باڵاخانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شارۆچكه‌ی ته‌رمانین له سنووری ئیدلیب ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها دوو كه‌سی تریش بریندار بوون كه سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و تیمه‌كانی فریاگوزاری توانیان ته‌رمی قوربانیه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵاخانه داڕووخاوهكهدا ده‌ربهێنن.
به‌ڵام ئاژانسه‌كه زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی چیه‌وه بووه، بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
وەڵام بدەوه