Kurdistan Press - سوەیدا لە کۆنترۆڵی دیمەشقی ئەحمەد شەرعی دا نەما سوەیدا لە کۆنترۆڵی دیمەشقی ئەحمەد شەرعی دا نەما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوەیدا لە کۆنترۆڵی دیمەشقی ئەحمەد شەرعی دا نەما

 

بە پێی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حکوومەتی کاتیی سووریا کە بە ناوبژیوانیی ئەمریکا هاتە ئاراوە، سەرجەم هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا لە سوەیدا دەکشێنەوە و دۆسیەی سوەیدا ڕادەستی ئەمریکا دەکرێت.

ڕۆژی هەینی 25ی تەمووزی 2025، حکوومەتی کاتیی سووریا و ئیسرائیل سەبارەت بە ناوچەی سوەیدا لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا لەسەر حەوت خاڵ ڕێک کەوتن. بە پێی بڕگەی یەکەمی ئەم ڕێککەوتنە دۆسیەی سوەیدا ڕادەستی ئەمریکا کراوە و هێزەکانی ئەمریکا سەرپەرشتیی مسۆگەرکردنی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەکە دەکەن.

لە رێککەوتنەکەدا هاتووە: "پێویستە هۆزە عەرەبەکان و هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە سوەیدا بکشێنەوە" و "گرووپی تایبەت هەموو گوندەکان دەپشکنن بۆ ئەوەی دڵنیا بنەوە هێزەکانی حکوومەت و هۆزەکان، ناوچەکەیان چۆڵ کردووە".

هەر بە پێی ڕێککەوتنەکەی نێوان سووریا و ئیسرائیل " ئەنجومەنە خۆجێیەکان کە لەلایەن خەڵکی خۆجێیی سوەیداوە پێک دەهێنرێن، خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەڕێوە دەبەن" و " لیژنەیەکی چاودێری پێشهاتەکان تۆمار دەکات و ڕاپۆرت بۆ لایەنی ئەمریکی بەرز دەکاتەوە".

جەختیش کراوەتەوە "لە ناوچەکانی قونەیتەرە و دەرعا، لێژنەی ئەمنیی خۆجێی، چەکەکان کۆ دەکەنەوە بە شێوەیەک کە هیچ چەکێکی قورس لە ناوچەکە نەمێنێت".

لە خاڵی کۆتایی ڕێککەوتنەکەشدا ئاماژەوە بەوە کراوە: "چوونەژوورەوەی دامەزراوەکانی حکومەتی سووریا بۆ ناو سوەیدا قەدەغەیە و تەنها ڕێگە بە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێت بچنە ئەم ناوچەیە".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا