Kurdistan Press - هێرشکرایە سەر وڵاتێکی دیکە هێرشکرایە سەر وڵاتێکی دیکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرشکرایە سەر وڵاتێکی دیکە

بەرپرسانی تایلەند هێزەکانی کەمبۆدیا بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی و نەخۆشخانەیەک و کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی وڵاتەکەیان تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن، دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرێت

رۆژی پێنجشەممە، 24ـی تەممووز، وەزارەتەکانی دەرەوە و تەندروستیی تایلەند رایانگەیاند، کە هێزەکانی کەمبۆدیا هێرشیان کردووەتە سەر "بنکەیەکی سەربازی" و نەخۆشخانەیەک و بەهۆیەوە 11 هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سۆمساک تێپسوتین، وەزیری تەندروستیی تایلەند، سەرکۆنەی هێرشەکەی کەمبۆدیای کردووە و رایگەیاندووە، کردارێکی لەو شێوەیە "دەکرێت وەک تاوانی جەنگ هەژمار بکرێت و دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرێت."

وەزارەتی دەرەوەی تایلەند پێشتریش رایگەیاندبوو، هێزەکانی کەمبۆدیا بەیانیی رۆژی پێنجشەممە "تۆپبارانێکی قورسیان" کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی تایلەند و ناوچە سڤیلنشینەکانیان کردووەتە ئامانج، ژمارەیەک سڤیل بوونە قوربانی.

چین یەکێکە لە هاوپەیمانەکانی کەمبۆدیا و بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنانی لەو وڵاتەدا کردووە، نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و داوای ئاسایبوونەوەی دۆخەکە و رێگەگرتن لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەکات.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری گۆ جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینەوە دەڵێت: "ئێمە نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەبارەی پێشهاتەکان دەردەبڕین و هیوادارین هەردوولا بتوانن کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و راوێژەوە چارەسەر بکەن."

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی "هەڵوێستێکی دادپەروەرانە و بێلایەنانە"ـی دەبێت و بەردەوام دەبێت "لە هەوڵەکانی بۆ برەودان بە ئاشتی و دیالۆگ و رۆڵێکی بنیاتنەرانە دەگێڕێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا