وەزارەتی پەیوەندییەكانی ئێران، عیسا زارعپور، ڕایگەیاندووە: سیستەمی GPS لە ئێران لە چەندین ناوچە بە هۆكاری ئەمنی لەكار خرا.
دەشڵێ: ئەم هەنگاوە وەڵامە بۆ هەڕەشە سەربازییەكان و بۆ خۆپاراستنە.
ئەو وەزیرە ڕاشیگەیاندووە: لەبەر هەڕەشەی ئیسرائیل و بۆ پاراستنی هاووڵاتییانمان لە ئاشكرابوونی شوێنەكانیان، سیستەمەكەمان لەكار خستووە.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند میدیایەك باس لە ئەگەرەكانی هەڵگیرسانەوەی شەڕ و پێكدادانی ئیسرائیل و ئێران دەكەن.
وەڵام بدەوه