راگه‌یاندنى فه‌رمى سووریا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌م به‌یانییه هه‌زار و 500 كه‌س له خێزانى هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان سوێدایان جێهێشتووه و به‌ره‌و ده‌رعا رۆیشتوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 21ى ته‌مووز، راگه‌یاندنى فه‌رمیى سووریا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌م به‌یانییه هه‌زار و 500 كه‌س له‌و هۆزه عه‌ره‌بییانه‌ى له سوێدا راگیرا بوون، سوێدایان جێهێشتووه به‌ره‌و ده‌رعا رۆیشتوون. به‌رپرسانى ته‌ناهى ئاشكرایان كردووه، هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندن به ئاگربه‌ست و بوار ده‌درێت بۆ دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ته‌ناهى و سه‌قامگیریى كارى خۆیان بكه‌ن.
دوو رۆژه ئاگربه‌ست له سوێداى باشوورى سووریا كراوه. له 13ى ته‌مووز شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هۆزه به‌دوه‌كان و درووزه‌كان هه‌ڵگیرسا و ئیسرائیل بۆ به‌رگرى له درووزه‌كان، هاته ده‌نگ و هێرشى كرده سه‌ر سووریا. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، زیاتر له هه‌زار كه‌س له‌و گرژییانه كوژراون.
وەڵام بدەوه