دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه، میدیاكانی سووریا ورده‌كاریی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیان له پارێزگای سوه‌یدا بڵاو كرده‌وه كه ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به سووریا و دروزه‌كان و سوپای ئیسرائیل دا هات، كه‌چی جارێكی تر شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستی پێكرده‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا، كه‌ناڵی (الیوم) بڵاوی كرده‌وه كه شه‌ڕ له‌نێوان دروزه‌كان و هۆزه‌كانی به‌دوو له ناوچه‌كانی عه‌ریقه و شه‌هبا له ده‌وروبه‌ری سوه‌یدا ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
ئاگربه‌سته‌كه‌ی دوێنێ چه‌ند كاتژمێرێكی نه‌خایاند و شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه له سوه‌یدای باشووری وڵاتی سووریا.
پێشتر تۆم باراك نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سووریا ڕایگه‌یاندبوو، سووریا و ئیسرائیل ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له سوه‌یدا كه سه‌رۆكی ئیسرائیل و سه‌رۆكی سووریا به پاڵپشتیی ئه‌مریكا، توركیا و ئوردن و وڵاتانی دراوسێ ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته كردووه.
هه‌ر دوێنێ میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه كه هێزه‌كانی سووریا ده‌ستیان به جوڵه كرد به‌ره‌و شاری سوه‌یدا بۆ پاراستنی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌تنه‌كه.
كه سه‌ره‌كیترین خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه بۆ ئاگربه‌ست بریتین، هێزه ئه‌منی و كارگێڕیه‌كانی ده‌وڵه‌ت بچنه نێو سوه‌یداوه و هه‌روه‌ها هێزه چه‌كداره‌كانی سوه‌یدا بخرێنه سه‌ر هێزه فه‌رمیه‌كانی سووریا و دروزه‌كان چه‌كه قورس و مامناوه‌ندیه‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن و دروزه‌كان به‌شداریی كارایان له سیاسه‌تی داهاتووی سووریا هه‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شه‌ڕێ نێوان دروزه‌كان- ئیسرائیل و هێزه‌كانی سووریا له پارێزگای سوه‌یدا له باشووری سووریا نزیكه‌ی 300 كه‌س كوژران.
وەڵام بدەوه