Kurdistan Press - ڕێکەوتن کرا ڕێکەوتن کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێکەوتن کرا

دوای شەڕێكی چەند رۆژی و كوژرانی دەیان كەس، ئەمڕۆ چوارشەم هاتە راگەیاندن كە لایەنە شەڕكەرەكان گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی ئاگربەست، كاتێك یووسف جەربووع سەركردەی درووز و وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتن بەو رێككەوتنەیان دووپات كردەوە.

 وەك میدیاكانی عەرەبی و سووریا بڵاویان كردەوە، یووسف جەربووع سەركردەیەكی درووزەكان رای گەیاند كە رێككەوتن بۆ وەستانی هەموو كردە سەربازییەكان لە پارێزگای سوەیدا كراوە، هاوكات وەزارەتی ناوخۆی سووریا رای گەیاند كە گەیشتوون بە رێككەوتنێكی ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدا. 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سووری، سەرچاوەیەكی لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەڵێت، بە رێككەوتنێكی ئاگربەست لە سوەیدا گەیشتوون، هەروەها بڵاوكردنەوەی خاڵی تەناهی لە شارەكە و یەكخستنی تەواوەتی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.

جەربووع لە تۆمارێكی دەنگی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە گوتی، رێككەوتنێك بۆ ئاگربەست و پاراستنی ئاسایش لە پارێزگای سوەیدا و یەكخستنی تەواوەتیی پارێزگاكە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لە نێوان شێخەكانی درووز و دەسەڵاتدارانی سووریا كراوە، وەك هاتە بڵاو كردنەوە لە بڕگەكانی ئەو رێككەوتنە:

وەستانی تەواوی جموجۆڵە سەربازییەكان بەپەلە و پابەندبوونی هەموو لایەنەكان بە وەستانی پەرەسەندنی سەربازی یان هەر هێرشێك بۆ سەر هێزە تەناهییەكان و خاڵە تەناهییەكان و گەڕانەوەی سوپا بۆ بنكەكانیان، پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ سەرپەرشتیكردنی جێبەجێكردنی ئاگربەستەكە و مسۆگەری پابەندبوون پێوەی.

بڵاوكردنەوەی خاڵە تەناهییەكانی ئاسایش و پۆلیس لە هەردوولا لە تەواوی شارەكە و دەوروبەری، رێزگرتن لە هاووڵاتییان و سەروماڵیان و دەستنەبردن بۆ خانوو و موڵكوماڵی تایبەت لە شارەكە یان لە تەواوی پارێزگای سوەیدا و پابەندبوون بە پاراستنیان لە خراپەكاری، رێككەوتن لەسەر میكانیزمێك لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ نەهێشتنی دیاردەوی چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پیاوماقووڵانی ناوچەكە و سەركردە ناوخۆییەكان لەگەڵ رەچاوكردنی تایبەتمەندیی كۆمەڵایەتی و مێژوویی پارێزگاكە.

یەكخستنی تەواوەتیی سوەیدا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا و دووپاتكردنەوەی سەروەریی تەواوی دەوڵەتی سووریا لەسەر تەواوی پارێزگاكە لەوانە گەڕانەوەی تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت  و پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان و لێكۆڵینەوە لە تاوان و پێشێلكارییەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان، پاراستنی ئاسایشی رێگەی دیمەشق بۆ سوەیدا لە لایەن دەوڵەت و ئازادكردنی گیراوان و ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەوانەی نادیارن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه