عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به توندی هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات ئه‌گه‌ر رێكاری ''سناپ به‌ك'' یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن و به جۆرێك هێرشی سه‌ربازیی لێك ده‌ده‌نه‌وه، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه پیتاندن بۆ 90% به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له لێدوانه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێویسته ئێران گوێڕایه‌ڵی رێساكانی ئاژانس بێت، ئه‌گه‌رنا به‌مزووانه رێكاری ''سناپ به‌ك'' كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی 2015 ئاماژه‌ی پێ كراوه، سه‌رجه‌م سزاكان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕه‌نسا هۆشداریی دا تا كۆتایی ئاب ئه‌و ده‌رفه‌ته له به‌رده‌م ئێرانه و پێویسته گوێڕایه‌ڵ بێت.
له به‌رانبه‌ردا عه‌باس عێراقچی هۆشداریی دا له‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و گوتی، ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا ده‌یكات زۆر مه‌ترسیداره، ده‌توانێت ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی زۆر ره‌ش له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا.
به‌گوێره‌ی ته‌سنیم، ئه‌و ئه‌وروپای به‌وه تۆمه‌تبار كرد داڵده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داوه و له وڵاتانیان ئێرانییه‌كان ده‌گرن و له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران راست نه‌بوون.
تەسنیم کە ئاژانسی سەر بە سوپای پاسدارانە هه‌ڕه‌شه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، ئه‌وا ئێرانیش بژارده‌ی خۆیان هه‌یه و یه‌كێك له بژارده‌كان ئه‌وه ده‌بێت له‌وانه‌یه له په‌یمانی NPT بێته ده‌ره‌وه.
هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئێران له‌و كاته‌دا ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات و پیتاندنی یۆرانیۆمی 60%ی بۆ 90% به‌رز ده‌كاته‌وه. ئەو قسەیە وا لێک دەدرێتەوە ئێران به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه پیتاندنی رێژه‌ی 90%ی یۆرانیۆم ته‌نیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمبه
وەڵام بدەوه