تۆڕی هەواڵیی (كان) و ڕۆژنامەی جی فید ـی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویان كردووەتەوە، ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لە حكوومەتی عێراقی كردووە و ئاگاداری كردووەتەوە، لە هەر چالاكییەكی دژكارانە كە لەلایەن گرووپە چەكدارە میلیشیاییەكانەوە بەرامبەر ئیسرائیل بكرێ.
بەپێی ڕۆژنامەكە، پەرپرسانی ئەمریكی پشتڕاستیان كردووەتەوە، ئیسرائیل پەیامێكی بۆ حكوومەتی عێراق ناردووە و گوتویەتی: هەر هەڕەشەیەكی چەكداری لە ئیسرائیل بكرێ، ئیسرائیل هێزی سەربازی بەكار دێنێت و هێرش بۆ سەر عێراق دەكات.
ئیسرائیل لە پەیامەكەدا گوتوویەتی: هەر هێرشێكی لەو جۆرە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل، بە هێرش لە دەوڵەتی عێراقەوە هەژمار دەكرێت و بەتوندی لە حكوومەتی عێراق دەدەین.
وەڵام بدەوه