ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌باره‌ی چوونى سووریا بۆ ناو رێككه‌وتنى ئیبراهیمى گوتى، "توركیا پشتیوانى هه‌ر پێشكه‌وتنێك ده‌كات پشتگیریى بێت بۆ ئاینده‌ى سووریایه‌كى گه‌شه‌كردوو و به‌هێزكردنى ئاشتى و هێمنى".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى ته‌مووز، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى له گه‌ڕانه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئازه‌ربایجان یاوه‌رییان كردووه، پرسیاریان له‌سه‌ر چوونى سووریا بۆ رێككه‌وتنى ئیبراهیمى لێ كردووه، ئایا هه‌ڵوێستى توركیا چى ده‌بێت؟. ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، "توركیا پشتیوانى هه‌ر پێشكه‌وتنێك ده‌كات پشتگیریى بێت بۆ ئاینده‌ى سووریایه‌كى گه‌شه‌كردوو و به‌هێزكردنى ئاشتى و هێمنى".له هه‌مان لێدوان ئه‌ردۆغان باس له‌وه ده‌كات، توركیا له‌گه‌ڵ سووریا ده‌وه‌ستێ و باوه‌ڕى به سووریایه‌كى سه‌قامگیر و پڕ ئاشتى و به‌هێز سوودى بۆ هه‌موو دراوسێكانى هه‌یه".
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئایار، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا له ریاز كۆبوونه‌وه. تره‌مپ به شه‌رعى گوت ئاماده‌یه سزاكانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵ بگرێت به كۆمه‌ڵێك مه‌رج، یه‌كێك له‌وان چوونى سووریایه بۆ ناو رێككه‌وتنى ئیبراهیمى و ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
وەڵام بدەوه