عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تۆڕی (سی بی ئێس نیوز)، ڕایگەیاند: بۆردومانی ئەمریكا بۆ سەر شوێنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، زیانی گەورە و وێرانكەری پێ گەیاندووە.
لە دیدارەكەدا، كە دوێنێ سێشەممە لەگەڵیدا ئەنجام دراوە، ڕاشیگەیاندووە: هیچ كەسێك نازانێ بە وردی لە فۆردۆ چی ڕووی داوە، بەڵام ئەوەی زانیومانە تا ئێستە، شوێنەكە ڕووبەڕووی زیانی زۆر و وێرانكەر بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، دووپاتی دەكاتەوە: ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئێستە كار لەسەر هەڵسەنگاندن و بەڕاپۆرتكردنی ئەو زیانە دەكا كە بەر وێستگەكە كەوتووە و لەو ڕووەوە ڕاپۆرتێك ئاڕاستەی حكوومەت دەكات.
وەڵام بدەوه